ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکدا بۆ میدیاکان ڕایگەیاند، وەرگرتنی هەر جۆرە باجێک لە بازگەکاندا بە تەواوی نایاساییە.
وەزیری ناوخۆ ئاماژەی بەوەش کرد، پرۆسەی ڕێکخستنەوەی مەرز و گومرگەکان بەرەوپێشچوونی باشی بەخۆیەوە بینیوە و لە ئێستادا هیچ گرفت و ئاستەنگێک لەبەردەم جێبەجێکردنی سیستەمی ئەلیکترۆنیی گومرگی (ئەسیکۆدا) لە هەرێمی کوردستاندا نەماوە.
لە بەشێکی دیکەی لێدوانەکەیدا، ڕێبەر ئەحمەد ئاشکرای کرد، ڕاپۆرتێکی ورد سەبارەت بە خەمڵاندنی زیانەکانی هێرشە درۆنییەکان ئامادە کراوە و ئاراستەی حکومەتی فیدراڵ لە بەغدا کراوە، بە مەبەستی قەرەبووکردنەوەی شایستەی زیانلێکەوتووانی ئەو هێرشانە.