ڕاستەوخۆ

ڕوداوە هاتوچۆیەکەی هەولێر گیانلەدەستدانی چوار کەسی لێ کەوتەوە

reset font size increase font size

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 26ی ئابی 2026 ڕووداوێکی سەختی هاتووچۆ لەسەر ڕێگەی هەولێر - کۆیە ڕووی دا و چەندین قوربانی لێکەوتەوە.

بە گوێرەی زانیارییەکانی نووچە تیڤی، ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر، کە لە ئاڕاستەی کۆیەوە بەرەو ناو شاری هەولێر دەهات، لە نزیک کۆمەڵگەی ماجدی لاند کۆنتڕۆڵی لەدەستداوە، لە ڕێڕەوی خۆی لایداوە و بە تووندی خۆی بە زیاتر لە پێنج ئۆتۆمبێلدا کێشاوە.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی هەولێر ڕایگەیاند، لە ڕووداوەکەدا چوار کەس گیانیان لەدەست داوە و زیانێکی ماددیی زۆر گەورەش بەر ئۆتۆمبێلەکان کەوتووە، هاوکات ئاماژەیان بەوەش کردووە، ئەگەری هەیە ژمارەی قوربانییان زیاد بکات. بەهۆی تووندیی پێکدادانەکەوە، ژمارەیەک لە ئۆتۆمبێلەکان دەستبەجێ ئاگریان گرتووە و بە تەواوەتی سووتاون.

تاکو ئێستا تیمەکانی بەرگریی شارستانی، پۆلیسی هاتووچۆ و فریاکەوتن لە شوێنی ڕووداوەکەن و بە چڕی کار دەکەن بۆ کوژاندنەوەی ئاگرەکە و دەرهێنانی ئەو کەسانەی لە ناو ئۆتۆمبێلە تێکشکاوەکاندا گیریان خواردووە.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.