ڕاستەوخۆ

هاتوچۆی سلێمانی هاتوچۆی بارهەڵگرەکان لە سەنتەری شار بۆ ماوەی دوو کاتژمێر قەدەغە دەکات

reset font size increase font size

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی بڕیار دا لە کاتژمێر 07:00 تاوەکو 09:00ـی بەیانی، ڕێگە بە هیچ بارهەڵگرێک نەدات بێتە سەنتەری شاری سلێمانییەوە و شەقامی سەدەتریشی بۆ جێگرەوە دیاری کرد.

بەڕێوەبەرایەتییەکە ڕایگەیاند، لەگەڵ دەستپێکردنەوەی دەوامی ناوەندەکانی خوێندن و بە مەبەستی کەمکردنەوەی قەرەباڵغی و ئاسانکاری بۆ هاتووچۆی هاووڵاتییان و قوتابیان لە کاتی بەیانیاندا، بارهەڵگرەکان بۆیان نییە لە کاتژمێر حەوت تاوەکو نۆی بەیانی بێنە ناوشارەوە.

هاتوچۆی سلێمانی ئاماژەی بەوەش داوە کە شۆفێری بارهەڵگرەکان دەتوانن لەو کاتەدا لە شەقامی سەدەترییەوە هاتوچۆ بکەن کە بە تەواوی کراوەیە، ئەوەش بە مەبەستی ڕێگریکردن لە دروستبوونی گرفت بۆ هاتوچۆی هاووڵاتییان و پێگەییشتنیان بە کات لە شوێنی دەوامەکانیان.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.