ڕاستەوخۆ

شاسوار عەبدولواحید: هاوپەیمانییمان لەگەڵ یەکێتی بەردەوامە

reset font size increase font size

شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، هاوپەیمانیی نێوان جوڵانەوەکەیان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هێشتا ماوە و کارایە، بەڵام لە ڕێککەوتنەکەیاندا باسیان لە چوونە ناو حکومەت نەکردووە و مەرجیش نییە نەوەی نوێ بەشداری لە کابینەی نوێدا بکات.

سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ ڕوونی کردەوە، ئامانج لە ڕێککەوتنەکەیان لەگەڵ یەکێتی ئەنجامدانی گۆڕانکاریی ڕیشەیی، پێکهێنانی حکومەتێکی هاوسەنگ، جێگیرکردنی یاسای بودجە و ڕێگری لە بەهەدەردانی سەرمایەی گشتی بووە بۆ دابینکردنی مووچە لە کاتی خۆیدا.

شاسوار عەبدولواحید جەختی کردەوە، دەبێت یەکێتی بە ڕوونی داوای نیوەی حکومڕانیی کوردستان بکات و دوای دانپێدانانی پارتی بە هاوپەیمانییەکەدا، یەکێتی دەتوانێت بە هێزی 41 کورسییەوە لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان بکەوێتە گفتوگۆ.

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ ڕەخنەی لە هەندێک لایەنی ئۆپۆزسیۆن گرت و بە جێبەجێکاری سیاسەتی پارتی و یەکێتی وەسفی کردن، کە دەیانەوێت ڕێککەوتنەکەیان تێکبچێت و هەمان پێکهاتەی حکومڕانیی ڕابردوو دووبارە ببێتەوە. ئاماژەی بەوە کرد، هەر هێزێک بە جیا لەگەڵ پارتی کۆببێتەوە تەنیا نوێنەرایەتی کورسییەکانی خۆی دەکات، هەروەها ڕایگەیاند، پەخشی کەناڵی ئێن ئاڕ تی لە 17ی شوباتی داهاتوودا دەست پێدەکاتەوە.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.