ڕاستەوخۆ

سبەینێ خوێندن لە هەرێمی کوردستان دەست پێدەکات

reset font size increase font size

سبەینێ یەکشەممە، 20ی ئەیلولی 2026، وەرزی نوێی خوێندنی ساڵی 2026-2027 لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن لە هەرێمی کوردستان دەست پێدەکات، کە تێیدا زیاتر لە ملیۆنێک و 750 هەزار خوێندکار ڕوو لە زیاتر لە حەوت هەزار و 590 خوێندنگە دەکەن، هاوکات زیاتر لە 123 هەزار خوێندکاریش لە پۆلی یەکەمی بنەڕەتی تۆمار کراون.

بە گوێرەی زانیارییەکانی فەرمانگەی میدیا و زانیاری، بۆ ئەم ساڵی خوێندن گۆڕانکاری لە 110 پەرتووکی خوێندندا بە پێنج زمان و شێوەزاری جیاواز کراوە و نزیکەی 19 ملیۆن پەرتووکی نوێ چاپ کراون.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری ڕایگەیاند، لە چوارچێوەی هەوڵەکانی حکومەتدا لە کابینەی نۆیەمدا تاوەکو ئەیلولی 2026، دروستکردنی 236 خوێندنگە و باخچەی ساوایان، زیاکردنی 476 پۆل و نۆژەنکردنەوەی دوو هەزار و 650 خوێندنگە ئەنجام دراوە کە زیاتر لە دوو هەزاریان لەم دواییانەدا کارەکانیان کۆتایی هاتووە.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.