ڕاستەوخۆ

وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێم گواستنەوەی خوێندکارانی لە نێوان کۆلێژەکانی پزیشکیی گشتی قەدەغە کرد

reset font size increase font size

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی کوردستان لە نووسراوێکی فەرمیدا، کە ئاڕاستەی گشت زانکۆ حکومییەکانی کردووە، بە تەواوەتی گواستنەوەی خوێندکارانی لە نێوان کۆلێژەکانی پزیشکیی گشتی قەدەغە کرد.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، لەسەر داواکاریی زانکۆکان، بۆ ساڵی خوێندنی 2026-2027 هیچ جۆرە گواستنەوەیەک لە نێوان کۆلێژە پزیشکییە گشتییەکانی زانکۆکانی هەرێمدا ئەنجام نادرێت.

ئەم بڕیارەی وەزارەت دوای ئەوە هات، ژمارەیەک لە خوێندکاران، دوای وەرگیرانیان لە کۆلێژەکانی پزیشکیی گشتی لە شارەکانی دەرەوەی شوێنی نیشتەجێبوونی خۆیان، لە دوای ساڵێک لە خوێندن داوای گواستنەوەیان بۆ زانکۆکانی شارەکانی خۆیان دەکرد، کە ئەمەش دروستبوونی لۆد و کێشەی بۆ زانکۆکان دروست کردبوو.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.