لە پارکی سامی عەبدولڕەحمان لە شاری هەولێر، چالاکییەکانی فێستیڤاڵی هاوینە بە بەشداری هاووڵاتییان، خاوەن کار، کۆمپانیا ناوخۆییکان و خاوەن پڕۆژە بچووکەکان بەردەوامە، کە ئامانج لێی بووژاندنەوەی جووڵەی ئابووری، گەشتیاری و پشتگیریکردنی بەرهەمی ناوخۆییە.
لە چوارچێوەی ئەم فێستیڤاڵەدا دەیان شوێن بە بێبەرامبەر تەرخان کراون بۆ خاوەن پیشە دەستییەکان و بەرهەمهێنەرانی خواردنی ماڵەوە تاوەکو بێ بارگرانیی دارایی بەرهەمەکانیان بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ بە هاووڵاتییان بفرۆشن.
هاووڵاتییانیش ئاماژە بەوە دەکەن، فێستیڤاڵەکە لە یەک کاتدا شوێنێکی دڵڕفێنی خێزانییە بۆ گەشتوگوزار و دەرفەتێکیشە بۆ کڕینی بەرهەمی ناوخۆیی بە نرخێکی گونجاو.