ڕاستەوخۆ

 لە هەولێر و دهۆک بەنزین بە شێوەیەکی بەرچاو دابەزی

reset font size increase font size

ئەمڕۆ شەممە، 26ی ئەیلولی 2026، لە هەردوو پارێزگای هەولێر و دهۆک نرخی بەنزین ڕووی لە دابەزینێکی بەرچاو کرد و لە هەندێک جۆردا تاوەکو 450 دینار دابەزیووە، بەڵام لە سلێمانی نرخەکان وەک خۆیان بە جێگیری ماونەتەوە.

جەنگی مەجید، سەرۆکی ئەنجوومەنی بەنزینخانەکانی هەولێر ڕایگەیاند، لە هەولێر نرخی بەنزین 400 دینار دابەزیوە و گەیشتنی بڕێکی زۆری بەنزینی بەکۆ لە عێراق و ئێرانەوە هۆکاری سەرەکیی ئەم ڕەوشەیە. ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد، تاوەکو ڕۆژی پێنجشەممەی داهاتوو ئەو وەجبە کۆنەی بە گران هاوردە کرابوو تەواو دەبێت و دوای ئەوەش نرخەکان زیاتر دادەبەزن تاوەکو دۆخەکە بە تەواوی ئاسایی دەبێتەوە.

لە سنووری پارێزگای دهۆکیش نرخی سووتەمەنی دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە و نرخی هەر سێ جۆری بەنزینی نۆرماڵ، موحەسەن و سوپەر 350 بۆ 450 دینار دابەزیوە؛ بە شێوەیەک نرخی لیترێک بەنزینی نۆرماڵ بۆ 1,425 دینار، موحەسەن بۆ 1,925 دینار و سوپەر بۆ 2,250 دینار دابەزیوە. بەپێچەوانەی هەولێر و دهۆک، لە سلێمانی نرخەکان نەگۆڕاون و لیترێک بەنزینی نۆرماڵ بە 1,200 دینار، موحەسەن بە 1,750 دینار و سوپەر بە 1,900 دینار دەفڕۆشرێن.

ئەمە لە کاتێکدایە، قەیرانی سووتەمەنی لە دوای 6ی حوزەیرانەوە توندتر ببووەوە؛ لەم بارەیەوە کەمال محەممەد، وەزیری سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان بە وەکالەت ئاشکرای کردبوو کە ڕێژەی 50 هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانەی تەرخانکراو لەلایەن بەغداوە تەنیا 1.7 ملیۆن لیتر بەنزین بەرهەم دەهێنێت، کە ئەمەش بەشی زیاتر لە 2.9 ملیۆن ئۆتۆمبێلی تۆمارکراوی هەرێمی کوردستان ناکات و پێویستییان بە بەرزکردنەوەی بڕەکە بۆ 115 هەزار بەرمیل هەیە.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.