ڕاستەوخۆ

حکومەتی عێراق: کاروانێکی نوێی دۆلاری کاش لە ئەمریکاوە دەگاتە بەغدا

reset font size increase font size

حەیدەر عەبوودی، گوتەبێژی حکومەتی عێراق ڕایگەیاند کە سەرۆکوەزیران عەلی فالح زەیدی لە سەردانەکەیدا بۆ واشنتن لەگەڵ لایەنی ئەمریکی گەیشتووەتە لێکگەیشتنی کۆتایی بۆ بەردەوامبوونی ناردنی کاروانەکانی دۆلاری کاش بۆ عێراق و دڵنیاییدا، کە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا بارێکی نوێی دۆلاری کاش دەگاتە فڕۆکەخانەی بەغدا.

ئەمڕۆ شەممە، 26ی ئەیلولی 2026، عەبوودی لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی فەرمیی عێراق ئاشکرای کرد، ئەم هەنگاوە هاوکار دەبێت لە دابینکردنی پێداویستییە ڕەواکانی بازاڕ لە دراوی بیانی.

سەبارەت بە هۆکاری بەدەستهێنانی ئەم لێکگەیشتنە، گوتەبێژی حکومەت ڕوونی کردەوە کە ئەمە دەستکەوتی ئەو پێشکەوتنە بەرچاوەی عێراقە لە بەهێزکردنی سیستمی چاودێری بەسەر دابەشکردنی دۆلار، بنبڕکردنی حاڵەتەکانی بەکارهێنانی خراپ لە نەختینەی بیانی و هەروەها فراوانکردنی بەکارهێنانی کەرەستەکانی پارەدانی ئەلیکترۆنی و هەنگاونانی قۆناغ بە قۆناغ بەرەو ئابووریی دیجیتاڵی کە متمانەی دارایی واشنتنی بەدەست هێناوە.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.