ئەمڕۆ پێنجشەممە، نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان بەرزبۆوە، نرخی هەر بەرمیلێك نهوتی برێنت گەیشتە سەرووی 70 دۆلار.
لە ئێستادا نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا 70 دۆلار و 57 سەنتە و نرخی بەرمیلێک نەوتی ئەمریکییش 65 دۆلار و 51 سەنتە.
ئەوەش دوای ئەوەدێت، لە چەند مانگی ڕابردوودا نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بۆ 58 دۆلار و 67 سەنت و نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش بۆ 55 دۆلار و 13 سەنت دابەزی.