ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی كه‌ركوك له ڕێگه‌ی بۆری هه‌رێمی كوردستان بۆ توركیا، ڕۆژانه 24 ملیۆن دۆلار داهاتی بۆ خه‌زێنه‌ی گشتیی عێراق ده‌بێت.
ڕوانگه‌ی ئیكۆی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەى بەوەکردووە: هه‌رچه‌نده ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی نه‌وتی كه‌ركوك له ڕێگه‌ی بۆری هه‌رێمی كوردستانه‌وه بۆ به‌نده‌ری جه‌یهانی توركیا له %6ی كۆی گشتیی هه‌نارده‌ی نه‌وتی عێراق پێكده‌هێنێت، به‌ڵام چاره‌سه‌رێكی مام ناوه‌نده له‌و قه‌یرانه‌ی ئێستادا كه به‌هۆی داخستنی گه‌روی هورمز دروستبووه.
ئاماژه به‌وه‌شده‌كات: به‌هۆی به‌رزیی نرخی نه‌وت له بازاڕی جیهانیدا، هه‌نارده‌كردنی 200 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت به نرخی 100 دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێك، دوای لێده‌كردنی كرێی گواستنه‌وه كه سێ دۆلار و 15 سه‌نته بۆ هه‌ر به‌رمیلێك، داهاتی پوخته‌ی ڕۆژانه‌ی عێراق له رێگه‌ی هێڵی بۆری نه‌وتی هه‌رێمی كوردستانه‌وه نزیكه‌ی 24 ملیۆن و 210 هه‌زار دۆلاره.
دەشڵێن: حكومه‌تی عێراق بۆ گواستنه‌وه‌ی نه‌وت به بۆرییه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستاندا، بۆ هه‌ر به‌رمیلێك دوو دۆلار ده‌داته هه‌رێم و دۆلارێك و 15 سه‌نتیش بۆ توركیا.