ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه بانكی ناوه‌ندیی عێراق له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا رایگه‌یاندووه، بانكه مۆڵه‌تپێدراوه‌كان و دامه‌زراوه داراییه‌كانی ئاگاداركردووه‌ته‌وه نابێت جیاوازیی بكه‌ن له نرخی دۆلاری ئه‌مریكی چاپی نوێ و كۆن كه له بازاڕدا.
ده‌شڵێت، پێویسته سه‌رجه‌م بانك و دامه‌زراوه داراییه‌كان پابه‌ندبن به‌و پێوه‌رانه‌ی بۆ گۆڕینه‌وه‌ی دراوی بیانیی پشتیان پێ ده‌به‌سترێت.
له بازاڕه‌كانی ئاڵوگۆڕی دراو له عێراق و هه‌رێمی كوردستاندا به های دۆلاری نوێ و كۆن یان سپی و شین جیاوازیی هه‌یه، دۆلاری كۆن (سپی) هه‌زار بۆ زیاتر له دوو هه‌زاردینار كه‌متر له به‌های خۆی مامه‌ڵه‌ی پێوه ده‌كرێت.