لەگەڵ بەرزبوونەوەی بەردەوامی نرخی زێڕ و گرانبوونی، بازاڕی زێڕنگرانی کۆیە گۆڕانکارییەکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە، ئەمڕۆ زێڕی عەیارە ٩ بووەتە سەردەستەی بازاڕ و شوێنی عەیارە بەرزەکانی گرتووەتەوە. ئەم جۆرە زێڕە، بەهۆی کەمیی نرخەکەیەوە ڕووی لە هەڵکشان کردووە و بووەتە یەکەم هەڵبژاردنی هاوڵاتییان، بەتایبەت ئەو گەنجانەی تازە هاوسەرگیریدەکەن.