ڕاستەوخۆ

نرخی کارەبای مۆلیدەی سیتییه‌كان و ده‌ره‌وه‌ی شاری سلێمانی دیاریکرا

reset font size increase font size

نرخی کارەبای مۆلیدەی دەرەوەی شار و ستییەکانی ناوشار بۆ مانگی ئازار دیاریکرا.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێکدا دەڵێت، بە گوێرەی نرخی سوتەمەنی لە بازاڕەکاندا بۆ مانگی ئازار نرخی هەر کاتژمێرێک کارەبای مۆلیدە بۆ یه‌ك ئه‌مپێر 49 دینارە و بۆ ئەو ناوچانەیە کە کارەبایان نەبووەتە 24 کاتژمێری.

دەربارەی مۆلیدەی سیتییەکانیش، نرخی کیلۆوات ئاوەڕێک بۆ مانگی ئازار بریتییە لە 312 دینارە، بەڵام ئەو ستییانەش كە تاكە سەرچاوەی كارەبایان موەلیدەیە و كارەبای نیشتمانیان نییە نرخی كیلۆواتیان 296 دینارە.

ئاماژەیان بەوەشکردووە، هەفتەی داهاتوو نرخی ئەمپێری مۆلیدەی ناوشار دوای وه‌رگرتنی كاتژمێرەكانی كاركردنیان دیاریدەكرێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.