به‌هۆی ئاڵۆزییه‌كانی ناوچه‌كه و داخرانی گه‌روی هورمز، تا دێت نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهان، به‌رزتر ده‌بێته‌وه.
ئه‌مرۆ دووشه‌ممه 9-3-2026 نرخی نه‌وتی خاوی برێنت، 16 دۆلار به‌رزبووه‌وه، به‌و شێوه‌یه‌ش نرخی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وت، گه‌یشته 109 دۆلار و 31 سه‌نت.
هاوكات نه‌وتی ته‌كساسیش به ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رزبوه‌وه، ئه‌ویش زیاتر له 17 دۆلار چووه سه‌ری و نرخی هه‌ر به‌رمیلێك گه‌یشته 108 دۆلار و 77 سه‌نت.
شاره‌زایانی وزه هۆشداریی له به‌رده‌وامیی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخه‌كان ده‌ده‌ن و ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، له ئه‌گه‌ری به‌رده‌وامیی ئاڵۆزییه‌كانی ناوچه‌كه و كه‌مبوونه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وت بۆ بازاڕه‌كان و زبادبوونی خواست له‌سه‌ری، نرخه‌كه‌ی له‌وه‌ی ئێستا زۆر زیاتر به‌رز ده‌بێته‌وه و بۆ هه‌ر به‌رمیلێك 150 دۆلار تێده‌په‌ڕێنێت.