وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووریی هه‌رێمی كوردستان خشته‌ی دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی ئازاری بڵاوكرده‌وه و یه‌كشه‌ممه ده‌ست به دابه‌شكردنی ده‌كرێت.
به گوێره‌ی خشته‌كه، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه 12ـی نیسانی 2026 ده‌ست به دابه‌شكردنی موچه ده‌كرێت و ڕۆژی سێشه‌ممه 14ـی نیسان كۆتایی دێت.
وه‌زاره‌تی دارایی، داواشی له موچه‌خۆران كردووه، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه، لە دوای کاتژمێر 1:00ـی نیوەڕۆ سەردانی بانکەکان بکەن بۆ وه‌رگرتنی موچه، چونكه به‌هۆی ئه‌وه‌ی وەرگرتنی پارە بەشێوەی کاش لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق دەکەوێتە ڕۆژی یەکشەممە و لەکاتی دەوامی فەرمییش ده‌بێت، دواتریش پاره‌كه ده‌گوازرێته‌وه بۆ سەرجەم بانکەکان لەپارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند، ته‌واوی پاره‌ی موچه‌ی مانگی سێ، خراوه‌ته سه‌ر هه‌ژماری بانكیی وه‌زاره‌ته‌كه‌یان و یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو ده‌ست به دابه‌شكردنی ده‌كه‌ن.
