بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل ڕایگه‌یاند، به‌مزووانه دانوستانی ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ لوبنان ده‌ستپێده‌كه‌ن.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 9ی نیسانی 2026 له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا، كه نوسینگه‌كه‌ی بڵاویكردووه‌ته‌وه، بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل ڕایگه‌یاند، له‌سه‌ر داواكاریی لوبنان كه چه‌ند جارێكه دووباره ده‌بێته‌وه، بڕیارمداوه و داوامكردووه دانوستانی ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته ده‌ستپێبكات.
باسی له‌وه‌ش كردووه، دانوستانه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای چه‌كدانانی حزبوڵڵا و دروستكردنی په‌یوه‌ندییه‌كی ئاشتیانه‌یه له نێوان به‌یروت و ته‌لئه‌بیب.
هه‌ر له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا، نه‌ته‌نیاهۆ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه، وڵاته‌كه‌ی داواكاریی سه‌رۆكوه‌زیرانی لوبنان بۆ داماڵینی به‌یرووت له چه‌ك، به‌رز ده‌نرخێنێت.
هاوكات، ماڵپه‌ری "ئه‌كسیۆس"ـی ئه‌مریكی بڵاویكردووه‌ته‌وه، ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی نه‌ته‌نیاهۆ و بڕیاری دانوستان له‌گه‌ڵ لوبنان، په‌یوه‌ندی به‌و دوو په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌وه هه‌یه كه دوێنێ نه‌ته‌نیاهۆ له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا و ستیڤ ویتکۆف، نوێنەری کۆشکی سپی ئەنجامیاندا.