ڕاستەوخۆ

مەقاوەمەی ئیسلامی: ئەگەر هێرشەکان بۆ سەر ئێران فراوان ببن دەچینە ناو شەڕەکەوە

reset font size increase font size

بەرەی مەقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق ڕایگەیاند کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا هیچ هێرشێکیان نەکردووەتە سەر بنکەکانی ئەمریکا، بەڵام هۆشداری دەدات ئەگەر ئەمریکا هێرشەکانی بۆ سەر ئێران بەرفراوانتر بکات، بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ دەچنە ناو جەنگەکەوە و سەرجەم بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا دەکەنە ئامانج.

لە ڕاگەیەندراوێکدا، بەرەی مەقاوەمەی ئیسلامی جەختی کردەوە کە ئەگەر واشنتن بازنەی هێرشە سەربازییەکانی بۆ سەر خاکی ئێران بەرفراوانتر بکات، ئەوا تەواوی بنکە و بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە عێراق و ناوچەکەدا دەکەونە بەرمەترسی و ئامانجی ڕاستەوخۆی هێرشەکانیان.

ئەم هۆشدارییە لە کاتێکدایە کە سوپای ئەمریکا ڕایگەیاندووە چەند سەربازێکیان لە عێراق و ئۆردۆن کوژراون و بریندار بوون؛

لەوانە ڕاگەیەندراوی سێنتکۆم سەبارەت بە کوژرانی سەربازێکی ئەمریکی لە باکووری عێراق لە کاتی پووچەڵکردنەوەی تەقەمەنیی درۆنێکی ئێرانی، و برینداربوونی سەربازێکی دیکە. پێشتریش فەرماندەییی هێزەکانی ئەمریکا کوژرانی دوو سەرباز و ونبوونی سەربازێکی دیکەی لە ڕووداوە جیاوازەکاندا پشتڕاست کردبوو

 

Rezhna Sardar

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.