باسم محەممەد خەزەیر وەزیری نەوتی عێراق ڕایگەیاند، وەزارەتەکەی بە هەماهەنگی لەگەڵ حکومەت هەوڵی دابینکردنی دارایی پێویست دەدات بۆ کڕینی کەشتیی گواستنەوەی نەوت بۆ کۆمپانیای کەشتییەکانی نەوتی عێراق، بە مەبەستی پشتگیریکردنی پرۆسەی هەناردەکردن و زیادکردنی داهاتی وڵات.
باسم محەممەد خەزەیر، وەزیری نەوتی عێراق، لە لێدوانێکدا ئاماژەی بەوە کرد، خاوەندارێتیکردنی کەشتییەکانی گواستنەوەی نەوت ڕۆڵێکی بەرچاو لە گەشەپێدانی کۆمپانیاکە و بەهێزکردنی تواناکانی لە ڕاپەڕاندنی پرۆسەی گواستنەوەی نەوتی خامدا دەگێڕێت، ئەمەش جگە لە بەدەستهێنانی دەستکەوتی ئابووری و بەرزکردنەوەی داهاتە داراییەکانی وڵات.