ڕاستەوخۆ

هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی کۆتاییهاتنی ئەرکی خۆی لە عێراق ڕاگەیاند و 75 ملیۆن دۆلار تەرخان دەکات

reset font size increase font size

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕای گەیاند. هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش لە کۆبوونەوەیەکی تایبەتدا لە رۆما کۆتاییهاتنی ئەرکی ئۆپەراسیۆنی "ئیرادەی پۆڵایین"ـی لە عێراق وەک سەرکەوتنێکی هاوبەش ڕاگەیاند و زیاتر لە ٧٥ ملیۆن دۆلاری بۆ پشتیوانیی عێراق و سووریا خستە ڕوو.

لە ١ی تشرینی یەکەمی 2026، بە هاوسەرۆکایەتیی ئیتاڵیا و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، کۆبوونەوەیەک لەسەر ئاستی بەڕێوەبەرانی سیاسی و بەرپرسانی باڵای دیپلۆماسی لەبارەی ڕەوشی عێراق و سووریا بەڕێوە چوو.

ڕاگەیێندراوی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، هاوبەشانی هاوپەیمانییەکە پیرۆزباییان لە عێراق و سووریا کرد بەبۆنەی سەرکەوتنی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان لە لاوازکردن و تێکشکاندنی داعشدا.

هاوپەیمانییەکە جەختی لەوە کردەوە کە کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی لە عێراق نوێنەرایەتیی سەرکەوتنی ڕاستەقینەی هەوڵە بەکۆمەڵەکان و پێداگریی حکومەتی عێراق دەکات بۆ ڕێگریکردن لە سەرلەنوێ سەرهەڵدانەوەی توندوتیژی. هاوکات پێشوازی لە هاوکارییەکانی دیمەشق کرا و جەختکرایەوە کە ئاسایشی بەردەوام لە هەردوو وڵاتدا بەستراوەتەوە بە بەهێزکردنی دامەزراوە نیشتمانییە سەروەرەکانەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا، بەشداربووان پابەندیی دارایی خۆیان بە بەهای زیاتر لە ٧٥ ملیۆن دۆلار ڕاگەیاند، کە بۆ پاڵپشتیکردنی پێداویستییەکانی دژەتیرۆر، بەرزکردنەوەی توانای گرتووخانەکان، خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان و هاوکاریکردنی ئاوارەکان لە عێراق و سووریا تەرخان دەکرێت.

شایەنی باسە، ڕێکخراوی داعش، لە ساڵی 2013 دەرکەوت و لە ساڵی ٢٠١٤دا نزیکەی یەک لەسەر سێی خاکی عێراق و سووریای کۆنترۆڵ کردبوو، دوای جەنگێکی قورس و لەئەنجامی ئۆپەراسیۆنی هێزە عێراقییەکان، پێشمەرگە، هەسەدە و پاڵپشتیی هاوپەیمانان، لە تەممووزی 2017 لە موسڵ و لە ئاداری 2019 لە داودەزگەی کۆتایی لە باغۆز بە تەواوی تێکشکێنرا.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.