ڕاستەوخۆ

دەنگی پێنج تەقینەوەی بەهێز لە سەنعا بیسترا و سعودیەش ئۆپەراسیۆنی سەربازی دژی حووسییەکان دەست پێ دەکات

reset font size increase font size

دەنگی لانیكەم پێنج تەقینەوەی بەهێز لە سەنعای پایتەختی یەمەن بیسترا و هاووڵاتییان باوباسی بۆردومانی فڕۆکە جەنگییەکان دەکەن، ئەمەش لە کاتێکدایە کە زانیاری لەبارەی پلانێکی بەرفراوانی سەربازیی سعودیە دژی حووسییەکان بڵاو دەبێتەوە.

ڕۆژی شەممە، ٣ی تشرینی یەکەمی 2026، هاووڵاتییانی سەنعا ڕایان گەیاند کە چەند ناوچەیەکی شارەکەیان بۆردومان کراوە و لە هەندێک شوێنیشدا بینینی فڕۆکەی جەنگی ڕاگەیەندراوە. لە بەرامبەردا، میدیای حووسییەکان هێرشەکەی بە "دەستدرێژیی سعودیە" ناو برد، بێ ئەوەی وردەکاریی زیانەکان بخاتە ڕوو.

ئەم پەرەسەندنە سەربازییە دوای ئەوە دێت کە ڕۆژی هەینی بەرپرسانی ناوچەکە و رۆژئاوا بە رۆیتەرزیان ڕاگەیاندبوو، ریاز پلانی دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنێکی بەرفراوانی سەربازیی دژی حووسییەکان دادەنێت، بە پاڵپشتیی زانیاریی هەواڵگریی ئەمریکا و هاوکاریی بەرگریی وڵاتانی ئەورووپی و ناوچەکە.

شایەنی باسە، شەڕی نەمەن کە لە ساڵی 2014وە دەستی پێ کردبوو، دوای ئاگربەستەکەی ساڵی 2022 تا ڕادەیەک هێور بووبۆوە، بەڵام لە مانگی تەممووزی 2026 و بەتایبەت دوای کۆنترۆڵکردنی کەناری دەریای سوور و تەنگەی بابولمەندەب لەلایەن حووسییەکانەوە لە 10ی ئەیلوولدا، گرژییەکان جارێکی تر سەریان هەڵدایەوە و دۆخەکەی بەرەو پێکدادانی سەربازیی ڕاکێشا.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.