وەزیری دەرەوەی ئیتاڵیا ڕایگەیاند، دهیانهوێت هێزهكانیان له ههرێمی كوردستان بكشێننهوه و ژمارهی كارمهندهكانیشیان له كونسوڵخانهی ههولێر كهم بكهنهوه.
ئەنتۆنیۆ تاجانی، وەزیری دەرەوەی ئیتاڵیا، لە پەرلەمانی وڵاتەكەی ڕایگەیاند، لە هەوڵی پاراستنی گیانی سەرباز و هاوڵاتییەكانیانن لە عێراق، لەو چوارچێوەیەشدا، سەرقاڵی ڕێكخستنی گەڕاندنەوەی سەربازەكانیانن لە هەرێمی كوردستان.
گوتیشی، ژمارەی كارمەندانی نێو كۆنسوڵخانەی وڵاتەكەی لە هەولێر كەم دەكهنهوه.
پێشتریش، وەزارەتی بەرگریی ئیتاڵیا ئاماژەی بهوه كردبوو، بنكە سەربازییەكەیان لە هەرێمی كوردستان بەئامانجگیراوە، بەڵام هیچ زیانێكی گیانی و برینداربوونی سەربازەكانی لێ نەكەوتووەتەوە.
هەفتەی ڕابردوو، 102 ئەفسەر و سەربازی ئیتاڵی لە هەولێرەوە گواستراونەتەوە ئوردن، لەوێشەوە بەرەو وڵاتەكەیان گەڕانەوە، ئێستا تەنیا 101 ئەفسەر و سەرباز ماون، كە ئەركیان پێدانی مەشق و ڕاوێژی سەربازییە بە هێزەكانی پێشمەرگە، لە چوارچێوەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی، بڕیارە ئەوانیش بگەڕێنەوە.