لە ڕاگه‌یه‌نراوێكدا، گوتەبێژی کۆشکی كریملن، پێشوازیی له بڕیاری ئه‌مریكا بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی سزاكانی سه‌ر كڕینی نه‌وتی ڕوسیا كرد و ڕایگه‌یاند، بەرژەوەندییەکانی مۆسکۆ و واشنتن یەک دەگرنەوە.
دیمیتری پیسکۆف، گوتەبێژی کۆشکی كریملن، ڕوسیا ئاگاداری هەوڵەکانی ئەمریکایە بۆ سەقامگیرکردنی بازاڕەکانی وزە، لەم پەیوەندییەدا بەرژەوەندییەکانی هەردوو وڵات هاوتەریبن.
لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بەهۆی پەرەسەندنی شەڕ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، نرخی نەوت بەرزبووەوە و گەیشتە نزیکەی 100 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک، له به‌رانبه‌ردا حكومه‌تی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند، له پێناو نزمبوونه‌وه‌ی نرخه‌كان و ئاساییبوونه‌وه‌ی بازاڕی نه‌وت، بڕیاریانداوه بۆ ماوه‌ی مانگێك سزاكانی سه‌ر كڕینی نه‌وتی ڕوسیا هه‌ڵگرن.
لە لایەکی دیکەوە، کریس ویفەر، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای ڕاوێژکاری ماکرۆ ئەدڤایزەر لە مۆسکۆ، ئاشكرایکردووە، بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخ و زیادبوونی خواست، لە کاتی داخرانی گەرووی هورمزدا، ته‌نها لە هەفتەی یەکەمی جه‌نگه‌كه‌دا، بڕی 3 ملیار دۆلار داهاتی زیادە و چاوەڕواننەکراو دەست ڕوسیا کەوتووە.