وه‌زیری جه‌نگی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند، گورزی گه‌وره‌مان له ئێران داوه و له‌گه‌ڵ ئیسرائیل به‌رده‌وام ده‌بین له لێدان له ئێران.
له كۆنفرانسێكی ڕۆژنامه‌نووسیی هاوبه‌شدا له‌گه‌ڵ سوپاسالاری وڵاته‌كه‌ی، پیت هێگسیس وه‌زیری جه‌نگی ئه‌مریكا ڕایگەیاند، به ته‌واوی هێزیانه‌وه له ئێران ده‌ده‌ن و بەردەوام دەبن لە هێرشەکان.
گوتیشی "لەگەڵ ئیسرائیل گورزی گه‌وره‌مان له ئێران داوه و ئێران ناتوانێت دووباره ده‌ست به دروستكردنه‌وه‌ی موشه‌ك بكاتەوە".
وه‌زیری جه‌نگی ئه‌مریكا باسی له‌وه‌ش كرد، ئامانجی وڵاته‌كه‌ی نه‌گۆڕه و به زه‌ییمان به دوژمنه‌كانماندا نایه‌ته‌وه، تاوه‌كو ئێستا 15 هەزار ئامانجمان له ئێران پێکاوە.
پیت هێگسیس، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد، پەیوەندی لە نێوان هێزەکان و سوپای ئێران‌دا نەماوە، هەروەها ئێران هێزی بەرگریی ئاسمان و هێزی دەریایی و موشەکهاوێژی نەماوە، سەرکردەکانیان لە ژێرزەمینەکاندا خۆیان حەشارداوە.