ئاژانسی هه‌واڵی هاوار بڵاویكردووه‌ته‌وه، له هه‌ڵبژاردنه ناوخۆییه‌كانی فه‌ره‌نسا بۆ ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانییه‌كان، 34 هاوڵاتی کورد ده‌نگی پێویستیان به‌ده‌ستهێناوه هه‌ڵبژێردراون.
ئاژانسه‌كه ده‌ڵێت، بەشێک لەو کەسانەی سەرکەوتنیان بەدەستهێناوە، نوێنەرانی پارتە ئۆپۆزسیۆنەکانی فەڕەنسان و بوون بە جێگری سەرۆکی شارەوانییەکان.
نوێنەرایەتی کوردانی فەڕەنساش سەبارەت بە هەڵبژاردنەکان پیرۆزبایی لە سەرجەم ئەو کەسانە کرد، کە سەرکەوتنیان بەدەستهێناوە.
نوێنەرایەتی کوردانی فەڕەنسا ده‌ڵێت "ئەو سەرکەوتنە بەرهەمی تێکۆشانی چەندین ساڵەی کوردانی تاراوگەیە و دەرفەتێکی گرنگە بۆ گەلی کورد".
هه‌ڵبژاردنه ناوخۆییه‌كان بۆ شاره‌وانییه‌كانی فه‌ره‌نسا، شه‌ش ساڵ جارێك به‌ڕێوه‌ده‌چن، ئه‌مساڵ له 15 و 22 و 23ـی ئازار، به دوو خول به‌ڕێوه‌چوو.