سوپای پاسدارانی ئێران ده‌ڵێت، قه‌ته‌ر ڕێگه به لیژنه تایبه‌تمه‌نده ئێرانییه‌كان نادات بچنه قه‌ته‌ره‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به‌دواداچون بكه‌ن و چاره‌نوسی فڕۆكه‌وانه ئێرانییه‌كان ئاشكرا بكه‌ن، كه فڕۆكه‌كانیان له ئاسمانی ئه‌و وڵاته تێك‌شكێنران.
سوپای پاسداران ڕایگه‌یاند، چاوه‌ڕو‌انی حكومه‌تی قه‌ته‌رن ڕێگه بدات به پسپۆڕ و لیژنه تایبه‌تمه‌نده‌كانیان بۆ ئه‌وه‌ی بچنه قه‌ته‌ره‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌و به دواداچونی ورد بكه‌ن بۆ چاره‌نوسی ئه‌و سێ فڕۆكه‌وانه ئێرانییه‌ی له مانگی سێی ئه‌مساڵدا فڕۆكه‌كانیان له ئاسمانی قه‌ته‌ر تێك‌شكێنران.
له به‌رانبه‌ر ئه‌و ڕاگه‌یه‌نراوه‌ی سوپای پاسداران، حكومه‌تی قه‌ته‌ر ئه‌و تۆمه‌تانه ڕه‌تده‌كاته‌وه گوایه سێ فڕۆكه‌وانی ئێرانی له وڵاته‌كه‌ی ده‌ستبه‌سه‌رن.
دوێنێ گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی قه‌ته‌ر ڕایگه‌یاند، دوو فڕۆكه ئێرانییه‌كه ئاسمانی وڵاته‌كه‌یان به‌زاندووه‌و دوای ئاگاداركردنه‌وه‌یان تێكشكێنراون و تیمه تایبه‌ته‌كا‌نیان ته‌رمی یه‌كێك له فڕۆكه‌وانه‌كانیان دۆزیوه‌ته‌وه و به ئێرانیه‌كانیان ڕاگه‌یاندووه بۆ ڕاده‌ستكردنه‌وه‌ی، به‌ڵام حكومه‌تی ئێران وه‌ڵامی نه‌داو‌نه‌ته‌وه.