یهكێتی ئهوروپا دهیهوێت له ڕێگهی گرتنهبهری ههوڵه دیپلۆماسییهكانهوه كار بۆ چارهسهركردنی گرفتهكانی گهرووی هورمز بكات.
کاجا کاڵاس نوێنەری باڵای یەکێتی ئەوروپا بۆ کاروباری دەرەوە و سیاسەتی ئاسایش، لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامهنووسیدا ڕایگەیاند، دەبێت ڕێگەی دیپلۆماسی بدۆزرێتەوە بۆ ئەوەی گەرووی هورمز بە کراوەیی بمێنێتەوە، لەکاتێکدا دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا داوای لە هاوپەیمانان دەکات کەشتی جەنگی بنێرن بۆ دەستەبەرکردنی هاتوچۆی کەشتییە بازرگانییەکان بە گەروی هورموزدا.
دەشڵێت،"کەس ئامادە نییە گەلەکەی بخاتە مەترسییەوە لە گەرووی هورمز، دەبێت ڕێگەی دیپلۆماسی بدۆزینەوە بۆ ئەوەی ئەو ڕێگهیە بە کراوەیی بمێنێتەوە و ئەوەی قەیرانی خۆراک و وزە دروست نەبێت."