ڕاستەوخۆ

ده‌یان سەربازی مه‌كسیكی لە ئۆپراسیۆنی كوشتنی ئێل مێنچۆدا گیانیان لەدەستدا

reset font size increase font size

وه‌زیری ناوخۆی مه‌كسیك رایگه‌یاند، له‌ ئۆپراسیۆنی كوشتنی سەرۆکی کارتێلی نەوەی نوێی جالیسکۆ، ناسراو بە "ئێل مێنچۆ"، 25 ئه‌ندامی هێزه‌ ئه‌منییه‌كان كوژراون.

نێمێسیۆ ئۆسێگوێرا، سەرکردەی یەکێک لە گەورەترین گروپەکانی مادەی هۆشبەرە مەکسیکییەکان، کە بە شێوەیەکی گشتی بە "ئێل مێنچۆ" ناسراوە، لە ئۆپەراسیۆنی سەربازیدا کوژرا، ئەمەش بووە هۆی دروستبوونی گرژییەکی گەورە لەو وڵاتە.

عومەر گارسیا هارفوچ وەزیری ئاسایشی مەکسیک ڕایگەیاند، دوای دەستگیرکردنی نێمێسیۆ ئۆسێگوێرا، سەرۆکی کارتێلی نەوەی نوێی جالیسکۆ، ناسراو بە "ئێل مێنچۆ"، ڕۆژی یەکشەممە 25 ئەندامی هێزە ئەمنییەکان لە هێرشەکانی ویلایەتی جالیسکۆ گیانیان لەدەستدا.

"ئێل مێنچۆ" گەورەترین داواکراوی سەرکردەی کارتێلی مەکسیک بوو، 15 ملیۆن دۆلار وەک خەڵات دانرابوو بۆ ئەو کەسەی زانیاری دەربارەی شوێنەکەی ئاشکرا دەکات.

 کوژرانی ئێل مێنچۆ، کاردانەوەی گەورەی لێکەوتوەتەوە و لایەنگرانی دەستیانکردووە بە سووتاندنی دوکان و باڵەخانەکان و داخستنی ڕێگا سەرەکییەکانی ویلایەتی خالیسکۆ.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.