بەرپرسێکی ئێرانی رایگەیاندووە، سەرەڕای زیادبوونی گرژییەکان و هەڕەشەکانی واشنتن لهسهر تاران، بەڵام خولێکی دیکەی دانوستانەکان بەڕێوە دەچێت و ئەگەری رێککەوتنیش هەیە.
ئاژانسی عەرەبییە حەدەس لە زاری بەرپرسێکی ئێرانییەوە گواستییەوە، لە سەرەتای مانگی ئازاری داهاتوو، خولێکی نوێی دانوستانەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران بەڕێوەدەچێت، وتیشی ئەگەری گەیشتن بەڕێککەوتن لەگەڵ لایەنی ئەمریکی نزیکە.
بەرپرسەکەی ئێران ئەوەشی ئاشکراکردووە، ناکۆکی نێوان واشنتن و تاران، لەسەر میکانزمی هەڵگرتنی سزاکانە، لەسەر خاڵێکیش رێککەوتوون کە بەشێک لە یۆرانیۆمە پیتێنراوەکان، لە ئێرانەوە رەوانەی وڵاتێکی دیکە بکرێت.
وتیشی، خاڵێکی دیکە لە هەردوولا نزیکن لە رێککەوتن، سنوردارکردنی پیتاندنی یۆرانیۆمە لەلایەن ئێرانەوە.
پێشتر واشتن و تاران له سهنعا و جنێڤ دوو گهڕی دانوستانیان به نێوهندگیری عومان ئهنجامدا، بهرپرسانی ههردوولاش باسیان لهوهكرد، ئهنجامی كۆبوونهوهكانیان باش بووه.