بەیانی ئەمڕۆ کرێکارێک لە پڕۆژەیەکی یەکەی نیشتەجێبوون لە سلێمانی له كاتی كاركردندا کەوتە خوارەوەو گیانی لەدەستدا.
لەمساڵدا ئەمە پێنجەم حاڵەتی هاوشێوەیە کە رووبدات، هۆکاری کەوتنەخوارەوەی کرێکاران لە کاتی کارکردندا بۆ نەبوونی پێداویستی کارکردن و مەرجەکانی سەلامەتی دەگێڕنەوە، هاوکات لەگەڵ بهشێك له كرێكارهكانیش پابهندی رێنماییهكانی خۆپارێزی نابن.