ڕاستەوخۆ

مانگرتنی گشتی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەڕێوەچوو

reset font size increase font size

لە چوارەمین ساڵیادی گیانلەدەستدانی ژینا ئەمینی و دەستپێکردنی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی، بەشێکی بەرچاو لە کاسبکارانی شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان مانیان گرت و دوکان و بازاڕەکانیان داخست، ئەوەش دوای بانگەوازی هاوپەیمانیی هێزە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان.

بە گوێرەی ئەو وێنە و گرتە ڤیدیۆییانەی بڵاوکراونەتەوە، لە شارەکانی سنە، بۆکان، مەریوان، سەقز، دیواندەرە و چەندین شاری دیکە، ڕەوتی کاسبی پەکی کەوتووە و کاسبکاران لە شوێنی کارەکانیان ئامادە نەبوون. هاوکات ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو ئاماژەی بەوە کردووە، کە هێزە ئەمنییەکان بە چڕی لە شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بڵاوکراونەتەوە و کەشێکی سەربازییان بەسەر ناوچەکەدا سەپاندووە.

لە لایەکی دیکەوە، بە گوێرەی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان، سوپای پاسداران لە ڕێگەی بەردانەوەی ئاوی بەنداوی چراوەیس لە سەقز، هەوڵی داوە ڕێگاکانی هاتوچۆ بەرەو مەزاری ژینا ئەمینی لە گۆڕستانی ئایچی بگرێت، تاوەکو ڕێگری لە ئامادەبوونی هاووڵاتییان بکات بۆ سەردانیکردنی گۆڕەکەی.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.