ڕاستەوخۆ

هاووڵاتییەکی کوردی ئیلام لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە بێسەروشوێن کرا

reset font size increase font size

کۆمەرس حەسەنبەگی، هاووڵاتیی دانیشتووی شاری ئیلام، دوای دەستبەسەرکردنی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە تاوەکو ئێستا چارەنووسی نادیارە و هیچ زانیارییەک لەسەر شوێنی ڕاگرتنی و دۆخی تەندروستی بەدەست نەگەیشتووە.

بە گوێرەی ڕاپۆرتێکی تۆڕی مافی مرۆڤی کۆڵبەرنیوز، ئەم هاووڵاتییە کوردە ڕۆژی چوارشەممە، 22ی تەممووزی 2026، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بە بێ بڕیاری دادوەر و بە بەکارهێنانی توندوتیژیی جەستەیی دەستبەسەر کراوە و لە کاتی دەستبەسەرکردنیشیدا بریندار بووە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار ئاشکرای کردووە، لە دوای دەستبەسەرکردنییەوە، ئەو هاووڵاتییە کوردە لە مافی بوونی پارێزەر، دیداری خێزانی و پەیوەندیی تەلەفۆنی بێبەش کراوە. دامەزراوە ئەمنییەکانیش هیچ زانیارییەکی فەرمییان سەبارەت بە هۆکاری دەستبەسەرکردن، شوێنی ڕاگرتن و تۆمەتە ئاڕاستەکراوەکانی دژی ئەم هاووڵاتییە بە خێزانەکەی نەداوە.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.