فەرماندەیی ناوەندیی سوپای ئەمریکا (سێنتکۆم) ڕایگەیاند، گەمارۆی دەریایی سەر ئێران بە تەواوی جێبەجێ دەکرێت و لەو چوارچێوەیەدا هێزەکانیان ڕێڕەوی 12 کەشتیی بازرگانییان گۆڕیوە کە هەوڵیان داوە گەمارۆکە بشکێنن، هەروەها دوو کەشتیی دیکەشیان بەهۆی پابەندنەبوونیانەوە لە کار خستووە.
لە بەرامبەردا، ئیسماعیل بەقایی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، دوای دوو ڕۆژ لە دانوستانی چڕ لەگەڵ شاندی عومان لەسەر دۆخی گەرووی هورمز، تا ئێستا هیچ گۆڕانکارییەک لە دۆخی هاتوچۆی دەریایی لە ناوچەکەدا ڕووی نەداوە.
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئاماژەی بەوەش کرد، گوفتوگۆکان بەسوود بوون و پێشکەوتنیان بەخۆیەوە بینیوە، بەڵام تاوەکو ئێستا نەگەیشتوونەتە ڕێککەوتنی کۆتایی بۆ گۆڕینی دۆخی ئێستای گەرووی هورمز.