سەرۆککۆماری بیلاڕووسیا ڕایگەیاند: ئەگەر پێویست بکات، ڕوسیا بۆ پاراستنی خاکى وڵاتەکەمان چەکی ئەتۆمی بەکاردەهێنێت.
ئەلێکساندەر لۆکاشینکۆ، سەرۆککۆماری بیلاڕووسیا، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕیک سانچێز ڕۆژنامەنووسی ئەمریکی لە کەناڵی RT ڕایگەیاند: ئەگەر ئەمریکا شەڕی دەوێت، ئەوا ئێمەش خاوەنی چەکی ئەتۆمیین.
دەشڵێت: ئەمریکا ئەو بە شێوەیەکی بەرژەوەندیخوازانە لە دانوستان لەگەڵ وڵاتانی دیکە نزیک دەبێتەوە و هیچ دۆستایەکى لەگەڵ ئەوان نییە.
گوتیشى: بەشداری هیچ جۆرە دانوستانێک لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دژی ڕووسیا و چین ناکەین و پابەندین بە ڕێککەوتنمان لەگەڵ ئەو وڵاتانە.