ڕاستەوخۆ

عەباس عێراقچی: پێنجشەممەی داهاتوو لەگەڵ ویتکۆف کۆدەبمەوە

reset font size increase font size

 عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ کەناڵی سی بی سی نیوزی ئەمریکی ڕایگەیاند، واشنگتن تەنها یەک ڕێگای لەبەردەمە بۆ نەمانی نیگەرانییەکانی سەبارەت بە بەرنامە ئەتۆمییەکانی ئێران، ئەویش ڕێگای دیپلۆماسییەت و دانوستاندنە.

عەراقچی وتیشی، ئێران هیچ متمانەیەکی بە ئەمریکا نییە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ئامادەن بۆ دانوستاندن و چاوەڕێی هەڵوێستی کرداریی لە واشنگتن دەکات.

ئاماژەی بەوەشکرد، وڵاتەکەی کار لەسەر ڕەشنوسی دانوستاندنەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا دەکات، بڕیاریشە ڕۆژی پێنجشەممە کۆبونەوەیەک لە جنێڤ لەگەڵ لایەنی ئەمریکیدا ئەنجامبدەن و کۆبوونەوەکەش بە سەرۆکایەتی ستیڤ ویتکۆف، نێردەی تایبەتی ترەمپ بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەنجامدەدرێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.