لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر بڵاویکردەوە، ڕۆژی حەوتی ئەم مانگە پێنج کەسی بە تۆمەتی کوشتنی هاوڵاتییەکی کوردی خەڵکی رۆژئاوای کوردستان دەستگیرکردووە.
ئاسایش دەڵێت، ڕوداوی کوشتنەکە رۆژی 22ی ئۆکتۆبەری ساڵی 2024 لە هەولێر ڕویداوە.
ئاماژەی بۆ ئەوەش کردووە، تۆمەتبارەکان ماڵە خەزووران و برا و برازایەکی کوژراوەکەن.
دەشڵێت ڕوداوەکە بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە بووە و بە شێوەیەکی پلانبۆداڕێژراو ئەنجامدراوە.