ڕاستەوخۆ

چایخانە و چێشتخانەکانی هەڵەبجە داوای دابینکردنی غاز دەکەن

reset font size increase font size

لە یاداشتێکدا کە ئاڕاسەی پارێزگاری هەڵەبجە و قایمقامی شارەکە کراوە، خاوەن چایخانە و خواردەمەنییەکانی داواکارن ڕۆژانه غازیان بۆ دابین بکرێت.

خاوەن چایخانە و چێشیتخانەکانی پارێزگای هەڵەبجە، لە یاداشتێکدا داوا لە پارێزگار و قایمقامی شارەکە دەکەن و دەڵێن، دوێنێ 44 نانەواخانەی هەڵەبجه بەهۆی نەبوونی غازەوە کارکردنیان ڕاگرت و شەوی ڕابردوو داواکارییەکەیان جێ بەجێ کراوە، ئەمڕۆ دەستیان بەکارکردن کردووەتەوە.

ئاماژە بەوەش دەکەن، هاوشێوەی نانەواخانەکان غازیان بۆ دابین بکرێت و دەڵێن، ناکرێت بوتڵێک غاز بە 33 هەزار دینار بکڕن یاخود خۆیان و دەیان خێزانی دیکە بێکارببن و کارەکانیان ڕابگرن.

باسیان لەوە کردووە، وەک چایخانە و دوکانی لەفە و چێشتخانەکان پێویستییان بە دابینکردنکی غازە بۆ ئەنجامدانی کارەکانیان بۆ بەدەست هێنانی بژێوی ژیانیان.

دەشڵێن، بارگرانی زۆریان له سەردەکەوێت بچن لە بە نزینخانە تیجارییەکان غاز پڕ بکەن کە نرخی بتڵێک غاز بە 33 هەزار دینارە، ئەو نرخەش بۆ ئەوان زۆرە.

 

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.