ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانیی مه‌ده‌نیی عێراق ڕاگرتنی گه‌شته ئاسمانییه‌كانی بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كی دیكه درێژكرده‌وه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی، 3ـی نیسانی 2026 ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانیی مه‌ده‌نیی عێراق ڕایگه‌یاند، داخستنی ئاسمانی عێراقی به‌ڕووی گه‌شته ئاسمانییه مه‌ده‌نییه‌كان بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كی دیكه درێژكردووه‌ته‌وه.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه، بڕیاره‌كه له كاتژمێر 12:00ـی نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆوه چووه‌ته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه و تاوه‌كو كاتژمێر 12:00ـی نیوه‌ڕۆی هه‌ینی، 10ـی نیسان به‌رده‌وام ده‌بێت.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه، بڕیاره‌كه له‌سه‌ر بنه‌مای دۆخی ئه‌منیی و پێشهاته سه‌ربازییه‌كانی ناوچه‌كه هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ ده‌كرێته‌وه.
له سه‌ره‌تای جه‌نگی ئیسرائیل و ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ ئێران، ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانیی مه‌ده‌نیی عێراق، گه‌شته ئاسمانییه‌كانی ڕاگرتووه.