توركیا فڕۆكه و سیستمی به‌رگریی ڕه‌وانه‌ی قوبرس ده‌كات و ده‌ڵێت، بۆ پاراستنی ئاسایشی ناوچه‌كه‌یه.
وەزارەتی بەرگریی تورکیا ڕایگەیاند، لەپێناو پاراستنی ئاسایش و هاوسەنگیی ناوچەکە، شەش فڕۆکەی جەنگیی "f16" و " 16" ئامێری سیستمی به‌رگریی ڕه‌وانه‌ی قوبرس كردووه.
وه‌زاره‌ته‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه، ئه‌م هه‌نگاوه‌یان له پێناو پاراستن و به‌رگرییكردنه له قوبرس و ده‌یانه‌وێت، له بارگرژییه‌كانی ناوچه‌كه‌ی بپارێزن.
وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا ده‌ڵێت، به‌رده‌وام ده‌بن له ناردنی هێز و كه‌ره‌سته‌ی سه‌ربازیی بۆ قوبرس.
ئه‌م هه‌نگاوه‌ی توركیا له كاتێكدایه، پێشتر یۆنان چوار فڕۆكه‌ی "f16"ی ڕه‌وانه‌ی قوبرسی یۆنان كرد و وڵاتانی ئه‌وروپاش هێزێكی زۆریان ڕه‌وانه‌ی ئه‌و دورگه‌یه كردووه.