دادگەی تاوانەکانی کەرخ سزای شەش ساڵ زیندانیی بۆ چوار کەس لە شاری کەرکوک دەرکرد، ئەمەش دوای ئەوەی تۆمەتبار کران بە بڵاوکردنەوەی بیروڕای حزبی بەعسی قەدەغەکراو.
بە گوێرەی بڕیارەکەی دادگەی تاوانەکانی کەرخ، ئەو چوار کەسە لە نێوان ساڵانی 2025 و 2026دا، لە ڕێگەی مۆبایلەکانیانەوە چەندین وێنە و بڵاوکراوەیان بڵاوکردووەتەوە کە پڕوپاگەندە و بانگەشە بووە بۆ بیروباوەڕی حزبی بەعس.
هێزە ئەمنییەکان دەستیان بەسەر ئەو بەڵگانەدا گرتووە کە تێوەگلانی ئەو کەسانەیان لە بڵاوکردنەوەی ئەو جۆرە پەیامە قەدەغەکراوانەدا سەلماندووە.