پارێزگاى دهۆک بڵاویکردەوە، سەرجەم هاوڵاتیان ئاگادار دەکەینەوە لەکاتى سەردانى بەنداوى دهۆک بە مەبەستى گەشتکردن خۆیان بە دووربگرن لە مەلەکردن لە ئاوى بەنداوى شارەکەمان، خنس و کەشکان، چونکە قەدەغەیە.
لە ڕاگەیەندراوەکەشدا هاتووە، لێخوڕینى ماتۆڕى Jet Ski لەناو بەنداوەکە قەدەغەیە و هیچ کەس ڕێگە پێدراو نیە بۆ بەکارهێنانى.
دەشڵێن، هەرکەس سەرپێچى ڕێنماییەکان بکات لێپرسینەوەى لەگەڵ دەکرێت و ڕێکارى توندى یاسایی بەرانبەرى دەگیرێتەبەر.