ڕاستەوخۆ

ئەنجومەنی پیشەیی مامۆستایانی پارێزگای سنە داوای خوێندن بە زمانی دایک دەکات

reset font size increase font size

ئەنجومەنی پیشەیی مامۆستایانی سنە داوا دەکات قوتابیانی کورد مافی خوێندنیان بە زمانی دایکی خۆیان هەبێت.

لەگەڵ نزیکبوونەوەی دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندن لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ئەنجومەنی پیشەیی مامۆستایانی پارێزگای سنە راگەیەنراوێکی لەبارەی دۆخی پەروەردە لە پارێزگاکە بڵاوکردەوە و داوای خوێندن بە زمانی دایک و کۆتاییهێنان بە مامەڵەی ئەمنی و کارگێڕی لەگەڵ مامۆستایان دەکات.

ئەنجومەنەکە دەشڵێت، قوتابخانەکانی سنە پێویستیان بە نزیکەی دوو هەزار و 740 مامۆستای دیکە هەیە و پۆلەکانیش زۆر قەرەباڵغن.

ئەنجومەنی پیشەیی مامۆستایان لە کۆتایی راگەیەنراوەکەیدا نیگەرانی دەربڕیوە سەبارەت بە بەرزبوونەوەی تێچووی خوێندن و نەبوونی پێداویستییەکانی تەندروستی و پەروەردەیی لە ژمارەیەکی بەرچاو لە  قوتابخانەکانی پارێزگاکە.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.