ڕاستەوخۆ

جەی دی ڤانس ئێرانی بە بەرزکردنەوەی نرخی وزە و تێکدانی ئاسایشی گەرووی هورمز تۆمەتبار دەکات

reset font size increase font size

جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا، ئێرانی بە تێکدانی ئاسایشی کەشتیوانیی نێودەوڵەتی تۆمەتبار کرد و ڕایگەیاند، بەهۆی بە ئامانجگرتنی کەشتییەکان لەلایەن تارانەوە لە گەرووی هورمزدا، نرخی وزە لە بازاڕەکانی جیهاندا ڕووی لە بەرزبوونەوە کردووە و واشنتنیش بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەم دۆخە ڕێکاری پێویستی گرتووەتە بەر.

جێگری سەرۆکی ئەمریکا ڕوونی کردەوە، دروستکردنی ئاستەنگ لەلایەن ئێرانەوە، پەرچەکردارێک بووە بەرامبەر ئەو هەنگاوانەی واشنتن بۆ ڕێگریکردن لە دەستگەیشتنی تاران بە چەکی ئەتۆمی گرتوویەتیە بەر.

جەی دی ڤانس جەختیشی کردەوە، سەرەڕای ڕێگرییەکانی ئێران، تاوەکو ئێستاش بڕێکی زۆر لە نەوت و گاز بەپێی پێویست لە گەرووی هورمزەوە دەگوازرێتەوە.

ئەم لێدوانانەی جێگری سەرۆکی ئەمریکا لە کاتێکدایە، پێشتر دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، ڕایگەیاندبوو، جەنگی ئێران نەبووەتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی وزە لە جیهاندا، بەڵکو بەردەوامیی جەنگی ڕووسیا و ئۆکراینا هۆکاری سەرەکیی هەڵکشانی نرخەکانە.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.