سه‌رۆكی ئه‌مریكا ده‌ڵێت، ئێرانییه‌كان ده‌یانه‌وێت له‌گه‌ڵمان رێكبكه‌ون و كۆتایی به جه‌نگ بێت، "پێموایه ئیسرائیل به ڕێككه‌وتنه‌كه‌مان ڕازی ده‌بێت".
دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا له میانی لێدوانی بۆ ڕۆژنامه‌نووسان له فڕۆكه‌خانه‌ی فلۆریدا گوتی، "ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ویتكۆف و كۆشنه‌ر گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ ئێرانییه‌كان كردووه و له ئێستادا بۆ ماوه‌ی پێنج ڕۆژ دانوستانیان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ین".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئێرانییه‌كان په‌رۆشن بۆ ڕێككه‌وتن، دانوستان له‌گه‌ڵیان زۆر به باشیی به‌ڕێوه‌ده‌چێت، پێ ده‌چێت كه‌متر له پێنج ڕۆژ له‌گه‌ڵ ئێران بگه‌نه ڕێككه‌وتن و جه‌نگه‌كه ڕابگیرێت، ئه‌وه‌ش كارێكی زۆر باشه.
له وه‌ڵامی پرسیاری یه‌كێك له ڕۆژنامه‌نووسان له باره‌ی چاره‌نوسی موجته‌با خامنه‌یی ڕێبه‌ری نوێی ئێران، تره‌مپ ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، هیچ زانیارییه‌كی له باره‌ی كوڕه‌كه‌ی خامنه‌ییه‌وه نییه ئایا كوژراوه یان له ژیاندایه.
گوتیشی، "ئه‌گه‌ر ئێران چه‌كی ئه‌تۆمیی هه‌بوایه ئه‌وا له جه‌نگه‌كه‌دا به‌كاری ده‌هێنا، به‌ڵام نیه‌تی و له‌ناویان بردووه".
جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه، ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ ئێران ڕێككه‌وتن ئه‌نجام بده‌ن، ئه‌وا یۆرانیۆمه پیتێنراوه‌كه‌یان ده‌وێت و ده‌بێت ڕاده‌ستیان بكرێت، "ئه‌مریكا نایه‌وێت ئێران چه‌كی ئه‌تۆمیی و به‌رنامه‌ی موشه‌كیی هه‌بێت."