بڕیاره سبه‌ی سێشه‌ممه هاوپه‌یمانیی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیی شیعه‌كان كۆبنه‌وه و كاندیدی پۆستی سه‌رۆكوه‌زیران یه‌كلایی بكه‌نه‌وه.
میدیا عێراقییه‌كان له زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له هاوپه‌یمانیی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیی بڵاویانكرده‌وه، له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا لایه‌نه‌كانی چوارچێوه، باس له كاندیدی جێگره‌وه بۆ پۆستی سه‌رۆكوه‌زیران ده‌كه‌ن كه پێشتر هاوپه‌یمانییه‌كه به فه‌رمیی نوری مالكی كاندید كردبوو بۆ وه‌رگرتنی پۆسته‌كه، به‌ڵام به‌هۆی ناڕه‌زایه‌تی كۆشكی سپی له‌سه‌ر مالكی، گرفت كه‌وته پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراقه‌وه.
سه‌رچاوه‌كه ده‌ڵێت، لایه‌نه‌كانی چوارچێوه له كۆبونه‌وه‌ی پێشوویاندا رێكه‌وتبوون له‌سه‌ر پێویستیی كشانه‌وه‌ی مالكی له كاندیدبونی بۆ پۆسته‌كه، به‌ڵام ناوبراو ڕه‌تیكردبووه‌وه بكشێته‌وه و مه‌رجی ئه‌وه‌ی دانابوو ده‌بێت له ناو كۆبونه‌وه‌ی چوارچێوه‌دا به ده‌نگدان ئه‌و بڕیاره بدرێت نه‌ك خۆی بڕیار له كشانه‌وه بدات.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، لایه‌نه‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیی پێشنیازیانكردووه له ڕێگه‌ی ده‌نگدانی نهێنیه‌وه ده‌نگ بۆ سێ پێشنیاز بدرێت، یان نوری مالكی وه‌ك كاندید بمێنێته‌وه یان سودانی ناوی وه‌ك كاندیدی جێگره‌وه پێشنیاز بكرێت، یان ده‌رگای خۆ پاڵاوتن بۆ كاندیدی نوێ بكرێته‌وه.