وەزارەتی پەروەردەی عێراق بڵاویکردەوە، تاقیکردنەوەکانی پۆلى 6ـى بنەڕەتى لە رۆژى 12ـى ئایار، پۆلى 9ـى بنەڕەتى لە 20ـى ئایار و پۆلى 12ـى لە 13ـى حوزەیرانی ئەمساڵ دەستپێدەکەن.
دەشڵێن، ئەگەر ڕۆژێکی تاقیکردنەوەکان بەر پشووی فەرمی بکەوێت، ئەوا تاقیکردنەوەکە بۆ ڕۆژی دواتر دوادەخرێت.
گوتوشیانە، بڕیارمانداوە بەشێک لەو بابەتانەی خوێندکاران لە قۆناغەکانى خوێندن لە زانکۆدا پێویستیان پێی نابێت، بۆ ئەمساڵ تەرک بکرێن.
ئاماژەبەوەشکراوە، بڕیاری "بەشداریی گشتی" خوێندکارانمان لە تاقیکردنەوەکان نەداوە.