سەرۆکی لیژنەی دابەشکردنی غاز لە سلێمانی دڵنیایی دهدات لهوهی لە ئەمڕۆ شهممهوە دابەشکردنی غاز ئاسایی دەبێتەوە.
عومەر عەبدوڵا سەرۆکی لیژنەی دابەشکردنی غاز لە قایمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند، لە ئەمڕۆوە دابەشکردنی غاز وەک پێش جەنگی لێدێتەوە و ئاسایی دەبێتەوە، ڕۆژانە 240 تۆن غازمان لە ڕێگەی 12 بارهەڵگرەوە بۆ دێت.
جەختی لەوەشکردەوە، شەش بارهەڵگر بۆ ناو سەنتەری شاری سلێمانی دەبێت، شەشەکەی دیکەش بۆ قەزا و ناحیەکانی چواردەوری سلێمانی دهنێردرێت.
گوتیشی، کێشەی غاز لە سلێمانی نامێنێت، چونکە دەستدەکرێت بە دابەشکردنی ئەو 240 تۆنە.