له سۆران خانووی كرێ كه‌مه و هاوڵاتیان به ئه‌سته‌م ده‌ستیان ده‌كه‌وێت، ئه‌وه‌شی ده‌ست بكه‌وێت نرخه‌كه‌ی زۆره ئه‌مه‌ش گرفتی گه‌وره‌ی بۆ هاوڵاتیانی سنوره‌كه دروستكردووه، چونكه هه‌ر كه‌سێك بیه‌وێت خانووی گونجاوی ده‌ستبكه‌وێت كه كرێكه‌شی له‌گه‌ڵ بارودۆخی ژیانی بگونجێت دیبێت ماوه‌یه‌كی زۆر بگه‌ڕێن، داواشده‌كه‌ن حكومه‌ت له ڕێگه‌ی پرۆژه‌ی نیشته‌جێبوونی نوێوه كار بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و گرفته بكات.