ڕاستەوخۆ

لیستی مووچەی مانگی ئەیلولی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان سبەی ڕەوانەی بەغدا دەکرێت

reset font size increase font size

لیستی مووچەی مانگی ئەیلولی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان سبەی ڕەوانەی بەغدا دەکرێت

وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان ڕای گەیاند، ئامادەکارییەکانی لیستی مووچەی مانگی ئەیلول سبەی کۆتاییان دێت و لەلایەن شاندێکی تەکنیکییەوە بەرەو بەغدا بەڕێ دەکرێت، بۆ ئەوەی لە ڕۆژی دووشەممە بە فەرمی ڕادەستی وەزارەتی دارایی فیدراڵ بکرێت.

 سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، سبەی ئێوارە لیستی مووچەی مانگی ئەیلول و تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی ئاب دەگەنە بەغدا و بەیانیی ڕۆژی دووشەممە بە فەرمی ڕادەستی وەزارەتی دارایی عێراق دەکرێن.

سەبارەت بە هۆکاری دواکەوتنی ناردنی لیستەکەش، سەرچاوەکەی وەزارەتی دارایی ئاماژەی بەوە کرد، ئەم مانگە بەهۆی پشووەکان، هەندێک ڕێکاری یەکخستنەوەی بانکەکان و چەند کارێکی تەکنیکییەوە ناردنی لیستی مووچە کەمێک دوا کەوتووە.

ئەمە لە کاتێکدایە، پێشتر بۆ مانگی ئاب، لیستەکە لە ٢٣ی ئاب ڕەوانە کرابوو و لە ١٥ تا ١٩ی ئەیلوول پرۆسەی دابەشکردنی مووچەی سەرجەم وەزارەت و دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستان کۆتایی پێ هاتبوو.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.