لێپرسراوی ناوەندی هەڵبژاردنی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان ڕایدەگەیێنێت، هەرێمی کوردستان بە دۆخێکی نائاساییدا تێپەڕدەبێت و جەخت دەکاتەوە ناکۆکییە سیاسییەکان زیانی گەورەیان بە ناوبانگی هەرێمەکە گەیاندووە.
دارا سێکانیانی، لێپرسراوی ناوەندی هەڵبژاردنی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان لە لێدوانێکدا بۆ نووچە تیڤی ڕایگەیاند: "دۆخی هەرێمی کوردستان لە قۆناغێکی نائاساییدایە، ئەم ناتەبایی و ململانێیانەی هەن ڕاستەوخۆ کارگەریی خراپ دەکەنە سەر پێگە و ناوبانگی هەرێمی کوردستان."
لێپرسراوەکەی یەکگرتووی ئیسلامی ئاماژەی بەوەش کرد، وەک حزبهکەیان پشتیوانی لە هەر دەستپێشخەری و هەوڵێک دەکەن کە بێتە هۆی ڕێکخستنەوەی ناوماڵی کورد.
دەشڵێت: "پێویستە کار بۆ کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان و کۆتاییهێنان بە پەرتەوازەیییەکان بکرێت تاوەکو ڕووبەڕووی ئاڵەنگارییەکان ببینەوە."